کلینیکی شێرپەنجەی ملی ڕەحم و مەمک
لە سەنتەری پزیشکی پاردیس، پشکنینی شێرپەنجەی ملی ڕەحم بە بەکارهێنانی پاپ سمیر ئەنجام دەدرێت. شێرپەنجەی ملی ڕەحم یەکێکە لە شێرپەنجە باوەکان لە نێو خانماندا، بەڵام بە یارمەتی پاپ سمیر، دەتوانرێت لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت.
پێشنیار دەکرێت هەموو ئەو ژنانەی هاوسەرگیریان کردووە لە تەمەنی 18 بۆ 70 ساڵییەوە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەست بکەن بە ئەنجامدانی پشکنینی پاپ سمیر، هەر سێ ساڵ جارێک. ماوەی نێوان یەکەم و دووەم پاپ سمیر ساڵێکە.
بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، ئەگەر دەستیان بە چالاکیی سێکسی کردووە، پێویستە سکرینکردن (زوو دەستنیشانکردن) لە ماوەی زۆرترین سێ ساڵ دوای هاوسەرگیری دەست پێبکات.
ئەم بەشە هەموو پلانەکانی بیمەی تەندروستی دەگرێتەوە.